تورکیا سێ ئەندامی داعش لە ئیستەنبوڵ دەستگیردەکات
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی داعش، رۆژی هەینی 14-ی ئاب لەشاری ئیستەنبوڵ هەڵیانکوتایە سەر پێنج شوێن و لەو هەڵمەتەشیاندا سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد.
بەگوێرەی راگەیاندنەکانی تورکیا، لەو هەڵمەتەدا هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا، هەڵیان کوتاوەتە سەر 5 شوێنی گومانلێکراو و پشکنیوویانە و دەستیان بەسەر: کلاشینکۆفێک، دەمەنچەیەک و ژمارەیەکی زۆری فیشەکدا گرتووە، جگە لەدۆزینەوەی چەندین بەڵگەنامە، کە سەلماندوویانە ئەو ئەندامانەی داعش بەشداری شەڕەکانی عێراق و سووریایان کردووە.
رووداو