لە دەریای نێوەڕاست 50 كۆچبەری دیكە بێسەروشوێن بوون
دەریای نێوەڕاست سەرەڕای شەپۆلە ئارامەکانی، هاوینی ئەمساڵ بوو بە مەرگاویترین ناوچە بۆ کۆچبەران. تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لەم دەریایەدا گیانیان لەدەستداوە.
لەوبەری دەریای نێوەڕاستەوە لە دەریای ئیجە، دوورگەی کووس و دوورگەکانی دیکەی یۆنان لە نزیک کەنارەکانی تورکیا، شوێنی دابەزینی ئەو کۆچبەرانەن کە بەزۆری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دێن و لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان هەڵاتوون. ئەو کۆچبەرانە تا ئەو کاتەی کە لە یۆنان رووبەڕووی نادیاری چارەنووس و سەرگەردانی دەبنەوە، زۆر دڵخۆشن کە بە سەلامەتی دابەزیون.
یەکێتی ئەروروپا رۆژی دووشەممە 10ی ئاب 4.2 ملیار یۆرۆی دیکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران و پەنابەران تەرخانکرد. لەو بڕە پارەیە 473 ملیۆنی دراوە بە یۆنان کە خۆی تووشی قەیرانی ئابووری هاتووە، بەڵام زۆرێک لە کۆچبەران بە کەناری رزگاربوونی خۆیانی دەزانن.
رووداو