سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران دژی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەوەستێتەوە

سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران دژی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەوەستێتەوە
حەسەن فیروزئابادی سەرۆکی گشتيی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوای لە ئەندام پەرلەمانەکانی وڵاتەکەی کردووە کە بە هیچ شێوەیەک دەنگ بە رێککەوتنە ناوکییەکە نەدەن.

سەرۆکی هێزە چەکدارەکان ڕوو بە پەرلەمانتاران گوتوویەتی: پێویستە پەرلەمان دژی رێککەوتنە ناوکییەکە بوەستنەوە و دەنگی لەسەر نەدەن.

حەسەن فیروزئابادی باسی لەوەش کردووە، بەپێی ڕێککەوتنامەکە دەبێ ئێران بەرنامە ناوکییەکەی دابخات، بەڵام ڕۆژئاواییەکان بەتەواوەتی لەهەڵە دان و ئێران درێژە بە بەرنامە ناوکییەکەی دەدات.

ئەو لێپرسراوە سەربازییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی خەریکی ئەوەن کە ئێران فریو بدەن و دەیانهەوێ بیکەنە دیلی بەردەستی خۆیان.

پاس ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ڤییەنای پیتەختی نەمسا، کۆماریخوازەکانی وڵاتی ئەمەریکا دژی ئەو رێککەوتنە وەستانەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لەناوخۆی ئێرانیشدا باڵی دەسەڵات و بناژۆخوزەکان بە توندی ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی و بە تایبەت جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران گرت.








باسنیوز
Top