ەمریکا پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە

ەمریکا پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە
کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر قەیرانی قووڵی پەنابەران لە وڵاتی یۆنان هۆشداری داوە و داوای ریگاچارەی بەپەلە و بوێرانەی بەرامبەر بەو قەیرانە کردووە.

بە پێی راپۆرتی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرووەکان کە لە ماڵپەڕی ئەو کۆمیسیۆنە بڵاو کراوەتەوە، بەرپرسانی ئەو کۆمیسیۆنە لە نووسینگەی ئەوروپا و کاروباری ئێمێرجنسی و ئاسایش هەفتەی رابردوو سەردانی یۆنانیان کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی قەیرانی پەنابەران لەو وڵاتە کە بە پێی راپۆرتەکان نزیکەی 124 هەزار پەنابەران لەم یەک ساڵەی رابردوو لە رێگای دەریاوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و لە هەر یەک لە دوورگەکانی کێسڤۆس، چیۆس، کۆس، سامۆس و لێرۆس جێگیر بوونە. ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە سەدا 750 رووی لە زیادبوون کردووە و کێشە و گیروگرفتی زۆری خوڵقاندووە.
لە مانگی تەموزی 2015 رابردوو نزیکەی 50 هەزار کەس گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە کە به‌ بەراورد به‌ حوزەیران نزیکەی 20 هەزار کەس زیادی کردووە. ئەو بابەتە مرۆییە لە ئەوروپا روویداوە و پێویستی بە هەڵوێستی خێرا و بەپەلەی یۆنان و ئەوروپا هەیە.

بە پێی راگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو پەنابەرانەی کە روو لە وڵاتی یۆنان دەکەن زیاتر خەڵکی ئەو شوێنانەن کە تووشی کارەساتی مرۆیی و توندوتیژی بوونەتەوە لەوانەش ئەفغانستان، سوریا و عێراق. ئەمەش بە شێوەیەکە کە سەرووی لە سەدا 63ی ئەو پەنابەرانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵ روویان لە یۆنان کردووە خەڵکی سوریانە و لە مانگی تەموزی رابردوو لە سەدا 70ی ئەو پەنابەرانە خەڵکی ئەو وڵاتە بوون. زۆربەی ئەو پەنابەرانەش پێویستیان بە یارمەتی پزیشکی خێرا، خواردن و خواردنەوە و پەناگە هەیە.

"وینسێنت کۆچێتێل" بەرپرسی نووسینگەی ئەوروپای کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتویەتی: "ئەو ئاستە لە دەرد و ناخۆشییە پێویستە و دەکرێت رێگری لێ بکرێت. بەرپرسانی یۆنانی پێویستە پڵانێکی بەپەڵە دابرێژن بۆ هاوکاری و وەڵامدانەوە و دابین کردنی میکانیزمێکی یارمەتی مرۆیی پێویست. هەر بە هەمان شێوە کە یۆنان رووبەرووی گرفتە داراییەکان بووتەوە، ئەو وڵاتە پێویستی بە یارمەتی و هاوکاری هەیە، وڵاتانی ئەوروپی پێویستە لە سەر ئەو بابەتانە پشتگیری یۆنان بکەن".

لە سەر بنەمای راپۆرتی بی بی سی، بەرپرسانی یۆنانی رایانگەیاندووە کە ناتوانن وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی پەنابەران بن و داوای یارمەتیان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە.
Top