ئۆباما: ڕابه‌ری باڵای ئێران نایه‌وێت ببیستێ
زه‌كه‌ریا له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌پرسێت: ” تۆ باست له‌توندڕه‌وه‌كانی ئێران كرد، گوتت وه‌ك پاسه‌وانه‌كانی كۆن وان. به‌ڵام یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی تۆباسیان ده‌كه‌یت، عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌و له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی، وێنه‌ی ده‌مانچه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه‌ئاراسته‌ی سه‌ری تۆ كراوه. جائایا ئێوه ئه‌توانن له‌گه‌ڵ پیاوێكی وادا ڕێك بكه‌ون؟”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ” تۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا دانوستان ناكه‌یت بۆ ڕێككه‌وتن. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانت دانوستان ده‌كه‌یت. زلهێزه‌كان وه‌ڵامی گاڵته‌جاڕییه‌كان ناده‌نه‌وه. به‌ڵكو جه‌خت له‌و بایه‌تانه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌پێویسته ئه‌نجامیان بده‌ین بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان”.
هه‌روه‌ها ئۆباما گوتی: ” من پێم وایه ئه‌و به‌و پۆسته‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، وه‌ڵامی ڕاستییه‌كی داوه‌ته‌وه كه من باسمكرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینایه‌ته ڕێككه‌وتن، ئه‌وا ده‌مانتوانی به‌شێكی زۆر له‌ژێرخانی سه‌ربازی ئێران له‌ناو به‌رین”.
هه‌روه‌ها ئۆباما درێژه‌ی به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی دا و گوتی: ” هیچ پسپۆڕێكی سه‌ربازی نیه، نكولی له‌و ڕاستییه بكات”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتیشی: ” ئاشكرایه ڕابه‌ری باڵای ئێران نایه‌وێت ببیستێت، منیش مه‌به‌ستم نیه له‌تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.من ته‌نها گرنگی به‌خودی ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌ده‌م،له‌و ڕووه‌وه ئایا ده‌توانین جێبه‌جێی بكه‌ین یان نا؟”.
باس‌نیوز