ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەكات
“مووشە یەعلوون” وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەی “شپیگڵ”ی ئەڵمانی گوتوویەتی: “ئێمە بە هیچ شێوەیەك ئێمە ئێرانی خاوەن چەكی ئەتۆمی قەبووڵ ناكەین.”
وەزیری بەرەگریی ئیسرائیل رێككەوتنی ناوكیی ئێران و كۆمەڵەی وڵاتانی پێنج كۆ یەكی بە “هەڵەی مێژوویی” وەسف كردووە و دەڵێت: “خۆسەپێنی و توندڕەوەییە ناوكییەكانی ئێران بە هەر شێوەیەك بووە دەبێ رابگیرێت و ئێمە بە باشی دەزانین كەلە رێگەی گەمارۆوە بگەینە ئەو ئامانجە، بەڵام لە كۆتاییدا دەبێ ئیسرائیل لەبیری بەرگری كردن لە خۆیدا بێت.”
جەتیشی كردووەتەوە ئەگەر بێت و ئێران پابەندی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نەبێـ، ئیسرائیل دەبێ بیر لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران بكاتەوە.
حكوومەتی ئیسرائیل هەر لە سەرەتای دەسپێكی دانوستانی وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمەریكا لەگەڵ ئێران بە دەیان جار دژایەتیی خۆی راگەیاندووە و لەم بارەوە بە توندی هەڵوێستی گرتووە و نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە و داوای لە ئەمەریکار کردووە کە ئاسایشی وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێراندا بپارێزێ..”
باسنیوز