یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانی یۆنان رێككه‌وت
چارل میشێل، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13ی ته‌مووزی 2015، سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر به‌خشینی كاروانی سێیه‌می هاوكارییه‌كانیی خۆی بۆ یۆنان تا له‌و قه‌یرانه داراییه رزگاری بێت كه ئێستا تێی كه‌وتووه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردبووه‌وه كه یۆنان و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پرۆژه‌یه‌كیان گه‌ڵاڵه‌كرد بۆ هێشتتنه‌وه‌ی یۆنان له ناوچه‌ی یۆرۆدا.
هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه، وه‌زیرانی دارایی ناوچه‌ی یۆرۆ له راپۆرتی خۆیاندا بۆ سه‌رۆك وڵاته‌كانیان باسیان له بژارده‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی كاتیی یۆنان كرد له ناوچه‌ی یۆرۆ، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی دارایی و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
خه‌ندان