رةفيق حەریری بۆ حەسەن نەسڕوڵڵا: رێگای قودس بە سوریادا تێناپەڕێ

رةفيق حەریری بۆ  حەسەن نەسڕوڵڵا: رێگای قودس بە سوریادا تێناپەڕێ
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی حەسەن نەـسڕوڵڵای دایەوە و رایگەیاند، کە رێگای ئازادکردنی شاری قودس، بە سوریادا تێناپەڕێ.

سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان، لە میانەی خوانی فتاری رەمەزاندا رایگەیاند، کە میلیشیاکانی حزبوڵڵا هەوڵی تەواوکردنی پرۆژەی شیعەگەرایی دەدەن لە ناوچەکە، کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی رێبەرایەتی دەکات.

سەعد حەریری هەروەها هێرشی کردە سەر بەشداریکردنی حزبوڵڵای لوبنانی لە شەڕەکانی سوریا و هەر شەڕێک لە ناوچەکە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان ئاماژەی بەوەشداوە، کە رێگای تاران بە سوریادا دەروات نەک رێگای قودس.

پێشتر حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گـشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاندبوو، کە رێگای قودس بە شارەکانی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان و دەرعا لە سوریا تێدەپەڕێت، وەک ئاماژەیەک بۆ دژایەتیکردنی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا و پشتگیریکردنی رژێمی بەشار ئەسەد.
Top