20مین ساڵوەگەڕی كۆمەڵكوژی سربرینێستا

20مین ساڵوەگەڕی كۆمەڵكوژی سربرینێستا
رووفاتی 136 قوربانی كۆمەڵكوژیەكەی شاری سربرینێستای باکووری رۆژهەڵاتی بۆسنە و هەرسک دەگوازرێنەوە گۆڕستانی پۆتۆچاری بە مەبەستی بە خاك سپاردنیان.

بە ئامادەبوونی ھەزاران ھاووڵاتی بۆسنی رێپێوانێكی جەماوەری سازكرا و ھاووڵاتییان بە درێژایی ئەو رێگایەی كە لە سەردەمی داگیركردنی شاری سربرینێستا بە رێگەی مردن ناودەبرا رێوپێوانیان ئەنجام داو روفاتی 136 كەسەكە لەسەر شانی كەسوكارەكانیان و ھاووڵاتییان بەرەو ئەو شوێنە گواسترایەوە كە نوێژیان لەسەر دەكرێت.

كەسوكاری قوربانییەكان لە كاتی گواستنەوەی رووفاتەكاندا فرمێسكیان رێشت و نزایان بۆ كردن، سەركۆماری سلۆڤینیا بۆروت پاھۆر لە چاڵاكییەكەدا ئامادەبوو.

بڕیارە روفاتی 136 قوربانیەكەی كۆمەڵكوژی شاری سربرینێستا لە مەزارگەی پۆتۆچاری بە خاك بسپێردرێت. بەتەمەنترین قوربانی كۆمەڵكوژییەكە پیاوێكی تەمەن 75 ساڵی بوو بە ناوی یوسف سەمایلۆڤیچ کە لەگەڵ كوڕ و نەوەكەی كوژرا بوو. ھاوكات لە نێو رووفاتەكانیشدا 18 كەسی تیادایە كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵدایە.

ژمارەی قوربانیانی كۆمەڵكوژی سربرینێستا شەش ھەزار و 377 كەسە.























AA
Top