ئاگربه‌ستی دووه‌مى یه‌مه‌ن له‌ یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكردنی دا پێشێل كرا

ئاگربه‌ستی دووه‌مى یه‌مه‌ن له‌ یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكردنی دا پێشێل كرا
له‌ دووه‌م ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ یه‌مه‌ن چه‌ندین پێشێلكاری تۆمار كرا و له‌ هه‌ردوو پارێزگای ته‌عز و مه‌ئره‌ب دوای كه‌متر له‌ كاتژمێرێك به‌ سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومان ڕوویدا .

به‌ گوته‌ی دانیشتوانی سه‌نعا، فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ده‌ستیان به‌ هێًرشه‌ ئاسمانیه‌كان كرده‌وه‌ و سه‌ربازگه‌یه‌كی حوسیه‌كانیان كرده‌ ئامانج . هه‌ر یه‌ك له‌ حوسیه‌كان و به‌رگری میللیش یه‌كترییان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ئاگربه‌ستیان پێشێل كردووه‌ .

وه‌ك راگه‌یه‌نراوه‌، حوسیه‌كان چه‌ند گه‌ره‌كێكیان له‌ ده‌روازه‌ی رۆژئاوای شاری ته‌عز بۆردومان كردووه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ یارمه‌تی دیكه‌ی مرۆیی بگاته‌ دانیشتوان ، هێزه‌كانى به‌رگریى میللیش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ی زه‌باب و چیای زه‌نوج له‌ شاری ته‌عز .

رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانیش رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌و گه‌مارۆ سه‌پێنراوه‌ی سه‌ر یه‌مه‌ن قه‌یرانی مرۆیی زیاتر كردووه‌ و له‌ سه‌دا هه‌شتا دانیشتوان پێویستیان به‌ یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه‌ .
Top