له توركیا 21 كه‌س به گومانى په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌ستگیر كران
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ سێ له‌و ده‌ستگیركراوانه بیانیین و ده‌سه‌لاتدارانی توركیا پێشبینیان كردووه كه ئه‌م كه‌سانه پلانیان دانابوو بۆ چوونه ناو سوریا و په‌یوه‌ندی كردن به داعشه‌وه . هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وته به‌ر ده‌ستی پۆلیس .
شایانی باسه زۆر له وڵاتانی رۆژئاوا توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی رێگه له تیرۆریستان ناگرێت له رێگه‌ی سنووری توركیاوه بچنه ناو سوریا . توركیاش به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه .