به‌هۆی گه‌رده‌لوولی چان هۆم 800 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمى زیگیانگی چین ده‌گوازرێنه‌وه‌

به‌هۆی گه‌رده‌لوولی چان هۆم 800 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمى زیگیانگی چین ده‌گوازرێنه‌وه‌
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هه‌شتسه‌د هه‌زار كه‌سیان له‌ دانیشتوانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی زیگیانگ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری هه‌رێمى شه‌نگاهی گه‌وره‌ شاری ئه‌م وڵاته‌ گواسته‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی گه‌وره‌یه‌ی چان هۆم كه‌ ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه‌ . هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ گه‌شتى ئاسمانى له‌و هه‌رێمه‌ راگرت و نزیكه‌ی بیست و نۆ هه‌زار به‌له‌می راوكردنیشی بۆ به‌نده‌ره‌كان گه‌رانده‌وه‌ .

بنكه‌ی كه‌ش و هه‌وای نیشتیمانی چین هۆشداری ئه‌وه‌ى دا كه‌ ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ زۆر به‌هێز ده‌بێت و باهۆزێكی به‌هێز له‌ گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت جگه‌ له‌ باران بارینێكی به‌خور به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان .

هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ دورگه‌كانی ژاپۆنی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بیست هاوولاتی بریندار بوون و له‌ فلیپینیش به‌هۆی ئه‌م گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا .
Top