داود ئۆغڵۆ: به‌دووری نازانین حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كورددا پێكبهێنین
داود ئۆغڵۆ به رۆژنامه‌وانانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، وتوێژه‌كان له ئۆرگانه‌كانی حزب و دامه‌زراوه‌كانی و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌نجامدراوه و له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌كرێت حكومه‌تێكی ئیئتیلافی له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی كۆماری یان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست پێكبهێنرێت، به‌دووریشی نه‌زانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و، له‌ئێستادا له دانوستانه‌كاندا پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ردوو حزبی پارتی گه‌لی كۆماری و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو چاومان به سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری بكه‌وێت و له سێ شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست كۆببینه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان له رۆژی شه‌ممه‌دا، دانیشتنێك سازبكه‌ین، به‌دووریشی نه‌زانی گۆڕانكاریی له واده‌كاندا رووبدات.
داود ئۆغڵۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تائێستاش له‌و بڕوایه‌دایه، ده‌كرێت حكومه‌تێكی ئیئتیلافی زۆر تۆكمه پێكبهێنرێت گه‌ر لایه‌نه‌كان خۆیان له په‌رچه‌كردار و هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌شه‌كان، به‌دووربگرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی توركیا ده‌ڵێن، پارتی دیموكراتی گه‌لان وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه و له هیچ حكومه‌تێكدا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێداندا نابه‌ستێت.
خه‌ندان