13 ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌

13 ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگاى فیدراڵى عێراق ئاشكراى ده‌كات: هه‌وڵه‌كان له‌ ئارادان بۆ لادانى 13 ئه‌ندام په‌رله‌مان كه‌ به‌ پێى ئیستحقاقى خۆیان ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى پشتراستكرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: دادگاى فیدراڵى عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ وتێدا ڕه‌زامه‌ندى خۆى نیشانداوه‌ له‌ سه‌ر گۆڕینى 13 ئه‌ندام په‌رله‌مان كه‌ به‌ پێى ئیستحقاقى خۆیان پۆستى ئه‌ندام په‌رله‌مانێتییان وه‌رنه‌گرتووه‌ وله‌ جێگانى كه‌سانى دیكه‌ دانراون.
گوتیشى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانن وئه‌و بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ئه‌ندامى پله‌دارى ئه‌و حزبانه‌ن كه‌ له‌ جیاتى كه‌سانى ناو حزبه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كراون كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێى یاساى كۆمیسیۆنى باڵاو دادگاىفیدراڵى نابێت كه‌سێك كه‌ ده‌نگى هێنابێت له‌ جیاتى كه‌سێك دابنرێت.























باسنیوز
Top