سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد بۆ لەناوبردنی داعش
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ده‌یڤد كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی داگیرساندووه بۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عیراق و سوریا راوه‌دوو بنێن و له‌ناویان به‌رن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌و هێزه تایبه‌تانه كردوو، تۆڵه‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه بكه‌نه‌وه كه له هاوینه‌هه‌واره‌كه‌ی شاری سوسه‌ی تونس كوژران كه ژماره‌یان گه‌یشته 30 به‌ریتانی، هه‌ربۆیه ئه‌و هێزانه ئێستا سه‌رپشكن له‌وه‌ی له عیراق و سوریا سه‌ركرده‌كانی داعش بكوژن یان ده‌ستگیریان بكه‌ن.
فه‌رمانه‌كانی كامیرۆن له‌كاتێكدایه كه به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ یادی 10 ساڵه‌ی زنجیره هێرشێكی خۆكوژی ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 2005 له له‌نده‌نی پایته‌خت ئه‌نجامدرا.
خه‌ندان