زه‌ریف: تا ئێستا هه‌ندێ ناكۆكی له‌ نێوان ئێران و گروپى 5+1 ماوه‌

زه‌ریف: تا ئێستا هه‌ندێ ناكۆكی له‌ نێوان ئێران و گروپى 5+1 ماوه‌
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند تا ئێستا هه‌ندێك ناكۆكی له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ماوه‌ به‌ر له‌ هاتنی واده‌ی كۆتایی رێككه‌وتنی كۆتایی كه‌ ئه‌م ناكۆكییه‌ ماوه‌ی دوازده‌ ساڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .

زه‌ریف به‌ رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند تا ئێستا شتێكی روون نییه‌ و هه‌ندێ ناكۆكی ماون و هه‌وڵ و كاری جدی ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ناكۆكیانه‌ .

ئامانجی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ وه‌ستاندنی چالاكی ئه‌تۆمی ئێرانه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ یاخود زیاتر له‌ به‌رامبه‌ردا سزاكانی سه‌ر ئێران كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ .
Top