جۆن کێری لەبارەی شکستی دانوستانەکان هوشداریی دا
جۆن کێری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران کێشەی زۆریان لەسەر رێگەیە و هەتا ئیستەش لەسەر زۆر پرسی گرنگ کێشەیان هەیە.
وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئەمریکا جەختی لەوەش کردووەتەوە ئەگەری ئەوە هەیە ڕێڕەوی دانوستانەکان بگوڕدرێن و بە لایەکی زۆر خراپدا بکشرێت.
ئەو گوتانە لە حاڵیک دان کە وەزیری دەرەوەی ئێران بە دڵخۆشییەوە باسی لە دانوستانەکان کردبوو و ئەوەشی خستبووەڕوو کەلە حاڵی حازردا ئێران و وڵاتانی ئەورووپی زۆر لەیەک نزیکن.
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ لەمەوبەر نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا باسی لە وتووێژە ناوکییەکەی ئێران کردبوو و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە داعش شوبهاندبوو.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قسەکانیدا ئاشکرای کردبوو، کە وڵاتانی پێنج کۆ یەک خەریکن دەرفەتی دروستکردنی چەکی ئەتۆم بە ئێران دەدەن و رێگە دەدەن ئێران هەرچی خێراتر دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژ رابگات.
باسنیوز