چین هاونیشتیمانیانی لە توركیا ئاگادار دەكاتەوە

چین هاونیشتیمانیانی لە توركیا ئاگادار دەكاتەوە
دوای ئەوەی لە چەند شوێنێكی توركیا خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیان لە توركستانی رۆژهەڵات لەلایەن چینەوە, لە توركیا پەلاماری چەند هاوڵاتییەكی چینیان داوە.

بەهۆی ئەم گرژییەوە وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە هاونیشتیمان دەكات لە شەقامەكانی توركیادا بە تەنیا نەسوڕێنەوە و ئاگاداری خۆیان بن.

شایەنی باسە لە خۆپیشاندانەكان, هاوڵاتییە توركە رەگەزپەرستەكان بە هەڵە پەلاماری چەند هاوڵاتیەكی كۆرییان دابوو و هەروەها لە شوێنێك خواردنگەیەكی چینییان تێكشاندبوو كە خاوەنەكەی تورك بووە و چیشتلێنەرەكەش خەڵكی تۆركستانی رۆژهەڵات بووە و هیچ هاوڵاتییەكی چینی لەم خوارنگەیە نەبووە.
Top