گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی دژی داعش

گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی دژی داعش
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریکا، 16شوێنی ستراتیژیی داعشیان بۆمباران کرد.

له دوایین هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان که دوێنێ(4/7/2015) ئه‌نجام درا، 16بنکه‌ی داعش له شاری ره‌ققه بۆمباران کرا.

به‌پێی هه‌واڵی سایتی فه‌رمیی ئه‌ڵمانیا "دۆیچه وۆله"، ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندووه که ئه‌مه سه‌رکه‌وتووترین هێرشی ئاسمانی بووه و له‌م هێرشه‌دا رێڕه‌وه و رێگا ستراتیژییه‌کانی په‌یوه‌ندیی داعش به ته‌واوی له‌ناو چووه که چه‌کدارانی داعش بۆ هێنان و بردنی چه‌کدار و هێزی پشتیوانی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرت.

هێزی هاوپه‌یمانان رایانگه‌یاندووه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی بووه تاکو ئێستا کراوه‌ته سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانی داعش.
Top