ویکلێکس : ئەمریکا سیخوڕی بەسەر سەرۆکی بەرازیل کردووە

 ویکلێکس : ئەمریکا سیخوڕی بەسەر سەرۆکی بەرازیل کردووە
پێگەی ویکلێکس بۆ بڵاوکردنەوەی بەڵگە نهێنییەکان ، چەند بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە ، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا سیخوڕی بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بەرازیل کردووە و کە دیارترینیان سەرۆکی بەرازیلە.

بەگوێرەی هەواڵ وبەڵگەکانی ویکلێکس، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە بڕیاری هەریەک لە وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، سیخوڕییەکەی لە ڕێگەی گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان ئەنجامداوە و بەشێوەیەکی رێکخراو کە تەنانەت سیخوڕییەکە پەیوەندییە ئاساییەکانیشی تۆمارکردووە.

هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەکەی ویکلێکس، دەزگا مێدیاییەکانی بەرازیل وەک کاردانەوەیەک هەواڵی سیخوڕیکردنەکەی ئەمریکایان بڵاوکردەوە و لەگەڵ نیگەرانی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان.

ویکلێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا سیخوڕی بەسەر ٢٩ ژمارە تەلەفۆن کردووە کە ژمارەکان لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی بەرازیل وەک چەندین کەسایەتی سیاسی و دیپلپۆماتی و وەزیرانی حکومەتی بەرازیل وسەرمایەداران بووە وهاوکات زۆرترین تۆماری تەلەفۆنییەکانیش بەسەر سەرۆکی بەرازیل کراوە.















رووداو
Top