سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئاماده‌یى بۆ سازكردنى لوتكه‌یه‌كى دیكه ده‌ربڕى‌ بۆ كامێرۆن كه‌ شه‌ڕى بۆكۆ حه‌رام ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئاماده‌یى بۆ سازكردنى لوتكه‌یه‌كى دیكه ده‌ربڕى‌ بۆ كامێرۆن كه‌ شه‌ڕى بۆكۆ حه‌رام ده‌كه‌ن
فرانسۆا ئۆلاند سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ لوتكه‌یه‌كى تازه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ شه‌ڕى گروپى بۆكۆ حه‌رامى توندڕه‌و له‌ نایجیریا ده‌كه‌ن رێكبخات.

له‌ میانى دیدارێكدا كه‌ له‌ شارى یاوه‌ندى پایته‌ختى كامیرۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ پۆڵ بیا سازى كرد، ئۆلاند گوتى: كامیرۆن به‌شێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵمه‌ت و شه‌ڕى دژى بۆكۆ حه‌رامیان به‌رپاكردووه‌ .

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، نایجیریا و كامیرۆن پێویستیان به‌ په‌یوه‌ندى باش بۆ كاركردن و هاوكارى یه‌كتر هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌ لوتكه‌ى ئه‌م دواییه‌ كه‌ له‌ پاریس له‌باره‌ى نێیجیریا به‌ڕێوه‌چوو ره‌نگى دایه‌وه‌.

سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئاماده‌یى خۆشى نیشاندا كه‌ دووباره‌ لوتكه‌یه‌كى تازه‌ له‌باره‌ى گروپى بۆكۆ حه‌رامى توندڕه‌وی كه‌ به‌م مانگانه‌ى دوایى شكستى گه‌وره‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ساز بكات.
Top