له به‌رده‌وامیى هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی 16 چه‌كدارى دیكه‌ى حوسیی كوژران
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له هێرشێكی ئاسمانی له گه‌ره‌كی جه‌راف له سه‌نعا شه‌ش كه‌س كوژران كه دوویان ئافره‌ت و منداڵن . هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له شاری به‌یت فه‌قی له پارێزگای حه‌دیده ده كه‌س كوژران .
ئه‌مرۆش چه‌كداره حوسیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له هه‌ردوو شاری جیزان و نه‌جرانی سعودیه بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سعودیه كوژران و بریندار بوون و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش كۆمه‌لێك كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی تێكشكێندران .
له لایه‌كی دیكه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای ئاگربه‌ستی له یه‌مه‌ن له مانگی ره‌مه‌زان كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بگه‌نه ئه‌و وڵاته . هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپا به هه‌مان شێوه داوای ئاگربه‌ستی كرد و داواشی له سعودیه كرد به‌ربه‌سته‌كان واڵا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانى هاوكارى بگه‌نه به‌نده‌ره‌كانی یه‌مه‌ن .