ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر وتووێژه‌كان شكست بهێنن، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كرێت

ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر وتووێژه‌كان شكست بهێنن، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كرێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وتوێژه‌كان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى ئیئیتلافى له‌ وڵاته‌كه‌ى شكست بهێنێت، ئه‌وه‌ هه‌ڵبژرادنى پێشوه‌خته‌ ده‌كرێت.

له‌ گوته‌یه‌كدا ئه‌ردۆغان له‌ به‌رده‌م لایه‌نگرانى خۆى گوتى: پێكهێنانى ئیئیتلاف به‌ زۆرینه‌ له‌ ناو په‌رله‌مان ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌وڵى بۆ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیئیتلافه‌كه‌ شكستى هێناو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وه‌ دووباره‌ گه‌ل رێگه‌چاره‌ پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌یتوانى پرسه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌ردۆغان، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆكى ئاكه‌په‌ بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى ئیئیتلافى راسپێرێت.
Top