ئه‌مریكا، سه‌ركرده‌ی ئه‌نسار شه‌ریعه و سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی كوشت
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه سه‌یفوڵا بن حسێن، له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی لیبیا، كوژراوه، كه هه‌ر له‌و هێرشه‌دا، سه‌ركرده‌یه‌كی تری "قاعیده" كوژرا.
هاوكات، په‌نتاگۆن، ئێواره‌ی دوێنی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه " فڕۆكه‌یه‌كی "دروون" فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له سوریا، تارق حه‌رزی، كه خۆكوژه‌كانی بۆ داعش ده‌گواسته‌وه، كوشت.
جێف دیڤیس، وته‌بێژی په‌نتاگۆن، رایگه‌یاند :" حه‌رزی له هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له 16ی حوزه‌یرانی رابردوو له ناوچه‌ی شودادی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه، له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، كوژرا".
روونشیكرده‌وه، كه حه‌رزی، راسپێردرابوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و هێنانی ئه‌ندامی نوێ و خۆكوژه‌كان بۆ ریزه‌كانی داعش.
خه‌ندان