سەرۆکی نوێی پەرلەمان: تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی نوێ هەیە
ڕۆژنامەی سەباحی تورکیایی لەسەر زاری (عیسمەت یڵماز) کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان کە دوێنێ چوارشەممە بە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا بڵاوی کردووەتەوە، کاری لەپێشینەیان کە جەڵکی تورکیایش چاوەروانیەتی، دەستوورێکی نوێیە ، بەوپێیەی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی باشی ئابووری و دیموکراتی هەربۆیە تورکیایان ناچار بە دەستوورێکی نوێ کردووە.