به‌هۆى هێرشى داعش بۆ سه‌ر دوورگه‌ى سینا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران

به‌هۆى هێرشى داعش بۆ سه‌ر دوورگه‌ى سینا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران
به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛داعش هێرشى كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى پۆلیس له‌ دوورگه‌ى سیناى میسر؛ كه‌ له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژراون؛ كه‌ ئه‌و هێرشه‌ گه‌ره‌ترین هێرشه‌ له‌ مێژووى میسردا، نزیكه‌ى 300 چه‌كدارى داعش به‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ى قورس له‌و هێرشه‌دا به‌شداریان كردووه‌.

داعش به‌رپرسیاره‌تى ئه‌و هێرشه‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرتوه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر 15 ماڵپه‌ڕى ئاسایشى و هه‌روه‌ها سێ هێرشى تیرۆریستیشیان ئه‌نجامداوه‌ و به‌نیاز بوونه‌ شارى شێخ زوید له‌ دوورگه‌ى سینا بخه‌نه‌ ژێر كۆنتڕۆڵى خۆیان.
Top