پەرلەمانی توركیا سەرۆكەكەی دیاری كرد
دوێنێ خولی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردن ئەنجامدرا و تیایدا هیچ لایەنێك نەیتوانی 367 دەنگ بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆكی پەرلەمان بۆیە بڕیاردرا خولی سێیەم ئەمرۆ ئەنجام بدرێت.
لە خولی سێیەمدا 276 دەنگ یەكێكی دەكرد بە سەرۆك بەڵام هیچ لایەنێك نەیتوانی بەتەنیا ئەم دەنگە بەدەست بهێنێت بۆیە ئەو دوو كەسەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا كاندیدی AKP عیسمەت یەڵماز و كاندیدی CHP دەنیز بایكاڵ لە خولی چوارەم كەوتنە كێبركێ.
لە خولی چوارەمیشدا عیسمەت یەڵماز كاندیدی AKP توانی 258 دەنگ بەدەست بهێنێت و ببێت بە سەرۆكی پەرلەمان و دەنیز بایكاڵ تەنیا 182 دەنگی بەدەستهێنا و 78 دەنگی پوچەڵیش هەبوو.
شایەنی باسە سەرۆكی گشتی MHP دەولەت بەهچەلی پێشتر ئاماژەی بەوەكردبوو كە ئەگەر HDP دەنگ بە دەنیز بایكاڵ بدەن, ئەوان دەنگی پێنادەن. بۆیە MHP بە هۆیەكی سەرەكی دادەنرێت لە سەركەوتنی AKP لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و دەنگۆی ئەوەش هەیە كە ئەم هەنگاوە بەشێك بێت لە هاوپەیمانێتی AKP و MHP بۆ پێكهێنانی حكومەت.