ئه‌مه‌ریكا و كوبا رێككه‌وتن كه‌ باڵیۆزخانه‌كانى خۆیان بكه‌نه‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا و كوبا رێككه‌وتن كه‌ باڵیۆزخانه‌كانى خۆیان بكه‌نه‌وه‌
به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كوبا به‌یه‌كه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ باڵیۆزخانه‌كانى خۆیان له‌ واشنتۆن و هاوانا بكه‌نه‌وه‌ و وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ فه‌رمى ڕابگه‌یه‌ندرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ربكات.

له‌ لایه‌كى تر بڕیاره‌ كه‌ جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌ هه‌ر ئێستا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى پرسى ئه‌تۆمى ئێران له‌ ڤیه‌ننایه‌؛ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ قسه‌ بكات.

شایه‌نى باسه‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ رائول كاسترۆ و باراك ئۆباما ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایانگه‌یاند: كه‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندى سیاسیى نێوانیان پته‌و ده‌كه‌ن.
Top