شه‌ڕ له‌ ناو زیندانێكى ئۆسترالیادا روویدا

شه‌ڕ له‌ ناو زیندانێكى ئۆسترالیادا روویدا
زیندانیانى ناو زیندانێكى ئۆستراڵیا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و ئاگریان له‌ناو زیندان به‌ردا. به‌ پێى زانیارییه‌كانى رادیۆفه‌ردا؛ نزیكه‌ى سێسه‌د زیندانى ناو زیندانى ملبۆرنى ئۆسترالیا بوونه‌وه‌ هۆى گرژى و ئاڵۆزى له‌ناوزینداندا و ئاگریان له‌ناو زیندان به‌ردا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ به‌رپرسانى ناو زیندانه‌كه‌ ناچار بوون زیندانه‌كه‌ دابخه‌ن.

حكومه‌تى ئۆسترالیا به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى ناو زیندانه‌كه‌؛ ده‌ستبه‌جێ هێزى چه‌كدارى ره‌وانه‌ى ناو زیندانه‌ كرد. شایه‌نى باسه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ كه‌ هۆكارى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زیندانیه‌كان قه‌ده‌غه‌ كردنى جگه‌ره‌كێشان بووه‌.

تاكو ئێستا زه‌رو زیانه‌كانى گیانى ئه‌و رووداوه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و به‌ گووته‌ى به‌رپرسانى زیندانى ملبۆرن ؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ ئاسایش و ئارامى ناو زیندانه‌كه‌ مسۆگه‌ڕ بكه‌ن.
Top