ئێران: پشكنینی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان هێڵی سوره
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی واژۆ بكرێت؟ وه‌ئایا ئێران چ داواكارییه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؟
“عه‌لادین بروجه‌ردی” سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی ئێران، ده‌ڵێت: ” پێم وایه ده‌بێت سزاكان هه‌موویان پێكه‌وه، به‌یه‌كجار هه‌ڵبگیرێن. ئه‌وه مه‌رجێكی گرنگه.به‌سروشتی حاڵ، كاتێك دێینه سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سوككردنی سزاكان، ڕه‌نگه كاتی زیاتری بوێت. چونكه جێبه‌جێ كردنی كۆت وبه‌ندی تر له‌سه‌ر ئێران له‌ڕێی ڕێككه‌وتنێكی تازه‌وه، هه‌ڵنه‌گرتنی سزاكان، كاتێكی زیاتری ده‌وێت. به‌ڵام له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه پێویسته ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت كه سزاكان هه‌ڵده‌گیرێن. هه‌روه‌ها پشكنینی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیشمان هێڵی سوره”.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌پرسیارێكی “فه‌رید بیلتاگن” نێردراوی “سی.ئێن.ئێن” بۆ تاران، كه گوتی: ” تۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌تان قسه‌ت له‌باره‌ی دانوستانه‌كانه‌وه كردووه، تاچه‌نده پێت وایه ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن هه‌یه؟”.
بروجه‌ردی گوتی: ” ده‌بێ هه‌ردوو لایه‌ن خواستی خۆیان پیشان بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن. له‌ڕاستیدا ئێمه قایل بووین به‌و كۆت وبه‌ندانه‌ی كه له دانوستانه‌كانی لۆزاندا خرانه سه‌ر به‌رنامه ئهتۆمییهكهمان. پێمان وایه كۆماری ئیسلامی به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ستاوه. ئێستاش پێویسته لایه‌نه‌كه‌ی تر به‌ڕۆڵی خۆیان هه‌ستن، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، چونكه له‌ڕابردوودا به‌ڵێنه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ئێران جێبه‌جێ نه‌كردووه”.
نێردراوه‌كه‌ی “سی.ئێن.ئێن” ده‌پرسێت: ” ئه‌گه‌ر بگه‌نه ڕێككه‌وتن، كه‌شێكی تر دێته پێشه‌وه، ڕه‌نگه ببێته هۆی دروست بوونی په‌یوه‌ندی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، بۆنمونه له‌وانه‌یه ببێته هانده‌ر بۆ هاوكاری زیاتر له‌بواری قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردا، له‌بواری دژایه‌تی كردنی داعشدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن نه‌كرا، به‌بڕوای تۆ چی ئاسه‌وار و لێكه‌وته‌یه‌ك به‌جێ ده‌هێڵێت؟”
بروجه‌ردی ده‌ڵێت: ” ئێمه كه‌شێكی تازه ده‌بینین كه وتوێژی دوور‌و درێژ له‌خۆ ده‌گرێت. درێژتر له‌هه‌ر كاتێكی تر. هه‌ردوو وه‌زیره‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێری دوورودرێژ پێكه‌وه قسه‌یان كردووه. ئه‌گه‌رچی ته‌نها باسی كێشه‌ی ئه‌تۆمی كراوه. ئێران پێی وایه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییه بۆ ئه‌مریكا، چونكه ئێمه هێشتا بڕوامان به‌ئه‌مریكا نیه، ده‌بێ به‌ڕاستی ئه‌مریكا ئه‌وه‌مان پیشان بدات كه‌ده‌یه‌وێت ئه‌و دیواری بێ متمانه‌ییه‌ی ئێمه بڕوخێنێت”.
باس‌نیوز