ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا
ئەمرۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا دا دووبارە هیچ لایەنێك دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆكی پەرلەمان. بۆ بوون بەسەرۆكی پەرلەمان لە خولی یەكەمدا لایەنەكان پێویستیان بە 367 دەنگ هەبوو.
لە خولی یەكەمدا؛ كاندیدی AKP عیسمەت یڵماز 256 دەنگ و كاندیدی CHP دەنیز بایكاڵ 125 دەنگ و كاندیدی HDP دینگیر میر فرات 80 دەنگ و كاندیدی MHP ئەكمەلەددین ئیحسانۆغلو 80 دەنگی بەدەستهێنا.


لە خولی دووەمیشدا؛ كاندیدی AKP عیسمەت یڵماز 256 دەنگ و كاندیدی CHP دەنیز بایكاڵ 128 دەنگ و كاندیدی HDP دینگیر میر فرات 80 دەنگ و كاندیدی MHP ئەكمەلەددین ئیحسانۆغلو 80 دەنگی بەدەستهێنا.

ئەمەو لە خولی دووەمیش سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی نەبۆوە, بۆیە خولی سێیەم بەیانی ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو لایەنەی 276 دەنگ بەدەست بهێنێت دەبێت بە سەرۆكی پەرلەمان.

ئەگەر بەم خولەش یەكلایی نەبۆوە, خولی چوارەم لە هەمان رۆژدا ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو دوو كاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن ڕكابەرایەتی یەكتردەكەن لە خولی پێنجەمدا. لەخولی پێنجەمیش ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.
Top