ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا
لە خولی یەكەمدا؛ كاندیدی AKP عیسمەت یڵماز 256 دەنگ و كاندیدی CHP دەنیز بایكاڵ 125 دەنگ و كاندیدی HDP دینگیر میر فرات 80 دەنگ و كاندیدی MHP ئەكمەلەددین ئیحسانۆغلو 80 دەنگی بەدەستهێنا.
لە خولی دووەمیشدا؛ كاندیدی AKP عیسمەت یڵماز 256 دەنگ و كاندیدی CHP دەنیز بایكاڵ 128 دەنگ و كاندیدی HDP دینگیر میر فرات 80 دەنگ و كاندیدی MHP ئەكمەلەددین ئیحسانۆغلو 80 دەنگی بەدەستهێنا.
ئەمەو لە خولی دووەمیش سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی نەبۆوە, بۆیە خولی سێیەم بەیانی ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو لایەنەی 276 دەنگ بەدەست بهێنێت دەبێت بە سەرۆكی پەرلەمان.
ئەگەر بەم خولەش یەكلایی نەبۆوە, خولی چوارەم لە هەمان رۆژدا ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو دوو كاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن ڕكابەرایەتی یەكتردەكەن لە خولی پێنجەمدا. لەخولی پێنجەمیش ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.