حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا گلۆپى سه‌وزی بۆ ناردنى چه‌ك بۆ وڵاتانى كه‌نداو داگیرساندووه‌

حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا گلۆپى سه‌وزی بۆ ناردنى چه‌ك بۆ وڵاتانى كه‌نداو داگیرساندووه‌
راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایانكرد، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا گڵۆپى سه‌وزى بۆ پێدان و هه‌نارده‌ى چه‌ك بۆ سعوودیا و قه‌ته‌ر و سه‌ڵته‌نه‌ى عه‌ممان داگیرساندووه‌.

رۆژنامه‌ى دى ڤێڵتى رۆژانه‌ى ئه‌ڵمانى رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى ئیتیحادى گڵۆپى سه‌وزى داگیرساندووه‌ له‌وه‌ى 15 به‌له‌مى ده‌ورى ره‌وانه‌ى سعوودیا بكات.

رۆژنامه‌كه‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریه‌كانى كه‌ له‌ وه‌زیرى ئابوورى زیگمار گابرییل له‌ په‌رله‌مان وه‌ریگرتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داو، رێگه‌ به‌وه‌دراوه‌ ئه‌ڵًمانیا تانكى پێشكه‌وتوو ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر و سه‌ڵته‌نه‌ى عه‌ممان بكات.

وه‌زیرى ئابورى زیگمار گابرییل هه‌ر خۆى بۆ چه‌ند جارێك ته‌ئیكدى كردووه‌ته‌وه‌، رێگه‌ نادرێت تانكى پێشكه‌وتوو ره‌وانه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى بكرێت به‌هۆى پێشێلكارى و ململانێیه‌كانى مافى مرۆڤ.
Top