ڕیاز و مۆسكۆ هه‌وڵى له‌ یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى زیاترى نێوانیان ده‌ده‌ن

ڕیاز و مۆسكۆ هه‌وڵى له‌ یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى زیاترى نێوانیان ده‌ده‌ن
وڵاتى سعوودیه‌ به‌هۆی پێشهاته‌كانی ئه‌م دوایه‌ی یه‌مه‌ن و سووریا ورده‌ ورده‌ هه‌وڵ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ڕووسیا ده‌دات. به‌رپرسانی حكوومه‌تی سعوودیه‌ به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئه‌مدوایه‌ی وڵاتانى سووریا و یه‌مه‌ن و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ورده‌ ورده‌ هه‌وڵ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ڕووسیا ده‌ده‌ن .

هاوكات پرسی باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابووریی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و رۆژئاواوه‌ سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سعوودییه‌، فاكته‌رێكی دیكه‌یه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ رووسیا.

هه‌روه‌ها میدیاكانی رووسیا باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سعوودیه‌ بۆ كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئیسكه‌نده‌ر سه‌رقاڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیایه‌ و ژماره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا واژۆ كراون و له‌ سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان رووسیا و سعوودیه‌، زیادی كردووه‌.
Top