ئه‌مریكا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
لهئاگاداركردنهوهیهكی هاوبه‌شدا كه هه‌ریه‌كه له: وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ، نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بڵاویان كردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگا ئاسایشییه‌كانی ئه‌مریكادا، باس له‌ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا كراوه.
بڵاوكراوه‌كه ئاماژه به‌پلانێكی دیاری كرا‌و ناكات، به‌ڵكو هۆشداری ده‌دات له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌گشتی، ڕاشی گه‌یاندووه: ” ڕه‌نگه تیرۆریسته‌كان له‌ڕۆژی سه‌ربه‌خۆییدا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن”. ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌و وێنانه بده‌نه‌وه كه وه‌ك سوكایه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌قه‌ڵه‌م دراون.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، میدیاكانی ئه‌مریكا، له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی بۆسه‌ر ئه‌مریكا له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌به‌راورد به‌چه‌ند ساڵی پێشوو.
باسنيوز