ئەردۆغان: رازی نین بە دروستبوونی دەوڵەتێک لە باکووری سوریا
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی ئامادەبوونی لە بەربانگکردنەوەی 9ـەیەم رۆژی مانگی رەمەزان، رایگەیاند، ”ئەنجامەکان لەسەر ئەرزی واقیع نیشانی دەدەن، کە “رژێمی سوریا، رێکخراوی داعش و رێکخراوە جوداخوازەکە (مەبەستی پەکەکەیە) لەسەر یەک رێگا و بەرنامە دەڕۆن“.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لەبارەی سەربەخۆبوون و جیابوونەوەی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، کە ”تورکیا بەهیچ شێوەیەک رازی نابێت دەوڵەتێک لە باکاووری سوریا و لەسەر سنووری باشووری تورکیا دروستبکرێت و هەوڵەکانیشمان دژی ئەم پرۆژەیە بەهەر نرخێک بێت، بەردەوام دەبێت“.
ئەردۆغان لکاندنی ناوی تورکیا بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بە ”گەورەترین بوختان“ دادەنێت و ئاماژە بەوەدەکات، کە ” سەرەڕای هەڕەشەکانی پەکەکە، تورکیا بوو هاوکاریی هاووڵاتییانی کۆبانێی دەکرد“.
باسنيوز