له تونس.. چەکدارێکی داعش 38 گەشتیاری بیانی دەکوژێت

له تونس.. چەکدارێکی داعش 38 گەشتیاری بیانی دەکوژێت
سەرۆک وەزیرانی تونس رایگەیاند، کە 80 مزگەوتی وڵاتەکەی دادەخات، بەهۆی ئەوەی ملکەچی بڕیارەکانی وڵات نابن، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشی چەکدارێکی تووندڕەو بۆ سەر هۆتێلێک لەسەر کاناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

گەنجێکی چەکدار، کە سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن خوێندکاری زانکۆ بووە، بە کلاشینکۆف لە کەناراواکانی ویلایەتی سووسی تونسی تەقەی لە گەشتیاران کرد و 38 گەشتیاری کوشت و 39ـی دیکەشی بریندارکرد، کە زۆربەیان بەریتانی، بەلجیکی، نەرویجی و ئەڵمانبوون.

حەبیب سەیید، سەرۆک وەزیرانی تونس، دوای تەقینەوەکە رایگەیاند، کە حکوومەتەکەی بە نیازە 80 مزگەوت دابخات، چونکە ”ملکەچی حکوومەت نین و هانی تووندوتیژی دەدەن“.

ویلایەتی سووس دەکەوێتە دووری 160 کیلۆمەتر لە تونسی پایتەخت و ناوچەیەکی گەشتوگوزاریی بەناوبانگی وڵاتەکەیە.

ئەم هێرشە، کە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ئەستۆی گرت، دوای هێرشی رێکخراوەکە دێت بۆ سەر کارگەیەکی گاز لە فەرەنسا و ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لە حوسەینییەیەکی کوەیتی.





























باس
Top