پرۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، خرایه به‌رده‌می كۆنگریس
پرۆژه یاساكه كه هه‌ردوو سیناتۆر” ڕۆبه‌رت مینیندس”ی دیموكراتی و”مارك كیرك”ی كۆماری ئاماده‌یان كردووه، بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای سزاكانی سه‌ر ئێران كه‌له 1996دا ده‌رچووه، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی تر درێژ ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، هه‌موو جۆره وه‌به‌رهێنانێك له‌كه‌رتی وزه‌ی ئێران‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌و بواره‌دا سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، له سیسته‌می دارایی ئه‌مریكا دوور ده‌خرێنه‌وه. كۆت و به‌ندیش ده‌خرێته سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی تێدایه، كه وه‌به‌رهێنان له‌وزه‌ی ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
له‌ئێستاشدا باس‌وخواس سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه كه ئه‌و باره‌گایانه‌ی لێ بێت. به‌تایبه‌تی چه‌كی ئه‌مریكی.
له‌كۆنگریسی ئه‌مریكادا، هه‌ر پێنج ساڵ جارێك ئه‌و یاسایه درێژكراوه‌ته‌وه له 2001 و 2006 و 2010دا.
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌كه‌ی “كیرك و مینیندس” داوا ده‌كرێت له‌كۆشكی سپی كه ڕاپۆرتی به‌رده‌وام ئاماده بكات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئێران به‌و پاره‌یه‌ی كه له‌ئه‌نجامی سوككردنی گه‌مارۆكانی سه‌ریدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چه‌ندی خه‌رج ده‌كات بۆ هاوكاری كردنی تیرۆر، په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و بالیستی، پێشێل كردنی ماقه‌كانی مرۆڤ و، خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به‌رپرسه گه‌وره‌كان.
شیاوی باسه پێشكه‌ش كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خولی كۆتایی دانوستانی ئه‌تۆمیدا، له‌نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1دا. به‌نیازی گه‌یشتن به دوا ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه دانراوه و به 30 ئه‌م مانگه ده‌ست نیشان كراوه.
باسنيوز