توركیا و ئیسرائیل هه‌وڵی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن

توركیا و ئیسرائیل هه‌وڵی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا به‌ پێگه‌ی‌ حوڕیه‌تی‌ راگه‌یاندووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانمان، به‌رپرسانی‌ توركیا و ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه‌.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا رایگه‌یاندووه‌ به‌ پێگه‌ی‌ حوڕیه‌تی‌ راگه‌یاندووه‌، هیچ كێشه‌یه‌كی‌ تێدا نییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی‌ دوو وڵات له‌باره‌ی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان كۆببنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌رپرسانی‌ توركیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاستی‌ شاره‌زایان كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی‌ "هارتس" ی‌ ئیسرائیلیشی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "دوری‌ غۆڵد"به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیسرائیل له‌ گه‌ڵ فه‌ریدون سنیرلی‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌ "روما"ی‌ پایته‌ختی‌ ئیتاڵیا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی‌ هێرشكردنی‌ سوپای‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر گشتی‌ "مه‌ڕمه‌ره‌"ی‌ توركی‌ كه‌ یارمه‌تی‌ مرۆیی بۆ دانیشتوانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ ده‌گواسته‌وه‌، له‌ ساڵی‌ "2010"وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئیسرائیل و توركیا ئاڵۆزی‌ تێكه‌وتووه‌.
















خه‌ندان
Top