له‌ هێرشێكی چه‌كداری دا له‌ میسر پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون

له‌ هێرشێكی چه‌كداری دا له‌ میسر پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون
له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ پارێزگای شه‌رقیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی میسر پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی میسر، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی به‌لبی پارێزگای شه‌رقییه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر پۆلیس و له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د سه‌عید كوژراوه‌، دوو پۆلیسی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی عه‌بدلعه‌زیز ئه‌بو تاڵیب و حسێن محه‌مه‌د برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا كه‌ هێرشبه‌ران به‌ ماتۆڕسكیل هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و پاش هێرشه‌كه‌ش هه‌ڵاتوون.
Top