وه‌زیری ناوخۆى ئوردن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

وه‌زیری ناوخۆى ئوردن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن ده‌ڵێت به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ سیسته‌می ئاسایشی ئوردندا وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئوردن پێترا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن عه‌بدوڵڵا نوسور گوتوویه‌تی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ سیسته‌می ئه‌منی وڵاتدا وه‌زیری ناوخۆ حوسێن مه‌جالی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

نوسور له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ مه‌جالی له‌ لایه‌ن كۆشكی شاهانه‌ی ئوردنه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ باشووری عه‌مان هه‌ڵیانكۆتایه‌ سه‌ر ماڵێك خۆپیشانده‌رێك و ماڵه‌كه‌یان تاڵان كرد و وێنه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرانه‌وه‌، خانه‌واده‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ سكاڵایان تۆمار كرد و بۆیه‌ وه‌زیری ناوخۆیش ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناخۆی ئوردن ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ پۆلیس هه‌ڵیكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی سێ كه‌سی داواكراو به‌ڵام ده‌نگۆی تاڵان كردنی خانووه‌كانی و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌ دانیشتوانی ئه‌و خانووانه‌ی ره‌ت كردبوویه‌وه‌.
Top