چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌یان كه‌سیان له‌ نزیك سنورى پاكستان رفاند

چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌یان كه‌سیان له‌ نزیك سنورى پاكستان رفاند
به‌رپرسانى ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند: كه‌ چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌یان كه‌سیان له‌ نزیك سنورى پاكستان رفاندووه‌. ئه‌و رووداوه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ى سه‌ید كه‌ره‌م له‌ ویلایه‌تى په‌كتیا روویدا.

دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن كه‌ سه‌دان چه‌كدارانى تاڵیبان نزیكه‌ى سیی ئۆتۆمبێلیان راگرت و پشكنیان بۆ كردن و پاشان ده‌یان سه‌رنشینى ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ شوێنێكى نادیار رفاند.

هاوكات گووته‌بێژى تاڵیبان رایگه‌یاندووه‌: كه‌ هه‌شت به‌رپرسى گرینگى ئه‌فغانستان له‌ ناو سیى رفغێندراوه‌كه‌دان و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ناو رفێندراوه‌كان ژن و منداڵى تێدایه‌ ره‌ت كرده‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌ هه‌وڵى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌فغانستان بۆ دۆزینه‌وه‌ى رفێندراوه‌كان به‌رده‌وامه‌.
Top