ئۆباما وڵاتانی كه‌نداوی دڵنیا كرده‌وه‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌

ئۆباما وڵاتانی كه‌نداوی دڵنیا كرده‌وه‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ واشنتن یارمه‌تی وڵاتانی كه‌نداو ده‌دات له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی و نیگه‌رانیه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌كانی ئێران له‌ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌وه‌رێنێته‌وه‌ . ئۆباما دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كه‌نداو روونیكرده‌وه‌ كه‌ زۆر راشكاوانه‌و راستگۆیانه‌ بووه‌ .ئۆباما راشیگه‌یاند كه‌ شه‌ری دژ به‌ سوریا له‌وانه‌یه‌ كۆتایی نایه‌ت ، ئه‌مه‌ریكاش به‌ ته‌نیا ناتوانێت كۆتایی به‌و ناكۆكییه‌ بێنێت .

ئۆباما رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی داوه‌ وڵاتانی كه‌نداو دڵنیا بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ هه‌ست به‌ نیگه‌رانی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی له‌ گه‌ڵ ئێران له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێران هه‌وڵ بدات متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ده‌ست بێنێته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی رازی بوون به‌ چاودێریه‌كی توندی چالاكیه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی . ئۆباما روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی وڵاتانی كه‌نداو ده‌دات له‌ به‌رگری كردن له‌ هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی بكرێته‌ سه‌ر هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌ت عێراق دژ به‌ كوه‌یت ئه‌نجامیدا .
Top