له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا سه‌ر هۆتێلێك له‌ كابۆل 11 كه‌س كوژران

له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا سه‌ر هۆتێلێك له‌ كابۆل 11 كه‌س كوژران
به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى بى بى سى؛ فه‌رید ئه‌فزه‌لى به‌رپرسى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانى كابۆل رایگه‌یاندوه‌: كه‌ كاتژمێر هه‌شت و نیوى شه‌وى رابردوو كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هۆتێلی پارك پالاس له‌ كابۆلى پایته‌ختى ئه‌فغانستان و له‌ئاكامدا یازده‌ كه‌س كوژران؛ كه‌ له‌نێوانیاندا هاووڵاتێكى ئه‌مریكایی و دوو هاووڵاتى هندستانى هه‌یه‌ .

هاوكات عه‌بدولڕه‌حمان ره‌حیمى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى كابۆل رایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ڕوپێكدادانى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێرشبه‌ره‌كاندا كه‌ پێنج كاتژمێرى خایاند، پێنج هاوولاتى بیانى و ئه‌فغانیش بریندار بوون و هه‌روه‌ها پۆلیس توانیویه‌تى په‌نجا وچوار كه‌س له‌ ناو هۆتێله‌كه‌ رزگار بكات. به‌ پێى زانیارییه‌كان چه‌كداران دواى شكاندنى ده‌رگاى سه‌ره‌كى هۆتێله‌كه‌ و كوشتنى پاسه‌وانى به‌ر ده‌رگاكه‌ بچنه‌ ناو هۆتێله‌كه‌ كه‌ بڕیار بووه‌ له‌ ناو هۆتێله‌كه‌ كۆنسێرتێك به‌ڕێوه‌ بچێت.
Top