داعش به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ى دوێنێى كاراچى راگه‌یاند

داعش به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ى دوێنێى كاراچى راگه‌یاند
رێكخراوى تیرۆرستى داعش به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌و هێرشه‌ چه‌كداریه‌ راگه‌یاند، كه‌ دوێنێ له‌ شارى كاراچى وڵاتى پاكستان كرایه‌ سه‌ر پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رێكخراوى تیرۆرستى داعش رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و هێرشه‌ چه‌كداریه‌ كه‌ دوێنێ له‌ شارى كاراچى له‌ پاكستان كرایه‌ سه‌ر پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر، له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ رێكخراوى تیرۆرستى داعش به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ هێرشه‌ چه‌كداریه‌كانى ناوچه‌كانى باشوورى ئاسیا رابگه‌یه‌نێت. دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوى تیرۆرستى داعش بوون، له‌ شارى كاراچى له‌ پاكستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر كه‌ سه‌رنیشینانى له‌ تایفه‌ى ئیسماعیله‌ى شیعه‌ بوون و به‌ هۆیه‌وه‌ چل و یه‌ك له‌ سه‌رنشینه‌كان كوژران.
Top