له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا له‌ پاكستان 41 كه‌س كوژران

له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا له‌ پاكستان 41 كه‌س كوژران
له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا له‌ باشوورى پاكستان، چل و یه‌ك كه‌س كوژران. پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرایانكرد، له‌ شارى كراچى له‌ باشوورى پاكستان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو، كه‌ ماتۆرسكلیان لێده‌خورى به‌ ته‌قه‌ و ده‌سترێژى گولله‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسێكى نه‌فه‌رهه‌ڵگر و له‌ ئاكامدا چل و یه‌ك كه‌س كوژران.

پۆلیسى پاكستان راشیگه‌یاند، سه‌رنیشینانى ناو پاسه‌كه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ى كرایه‌ سه‌ر، سه‌ربه‌ كه‌مینه‌یه‌كى ئاینین. هێشتاش هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.
Top