نوێنەری خامنەیی: لەلایەن خوداوە ئیزنمان پێ دراوە ئیسرائیل لەناو ببەین
ئەو نوێنەرەی رێبەری کۆماری ئیسلامی لە سوپای پاسداران گوتوویەتی: ئەگەر حکوومەتی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی رێک بکەوێ، ئەوە سیاسەتمان بە نیسبەت ئیسرائیل هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت.
زولنوور کە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکان قسەی کردووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەرجەعی شیعە لە قوم دوای بەدواداچوونێکی زۆر ئەو راستییەیان بۆ دەرکەوتووە کە خودا و قورئان ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی دەدەن کە ئیسرائیل لەناو ببەین و خاپووری بکەین.
ئەو لێپرسراوە ئاشکراشی کردووە کە ئیسرائیل دوژمنی سەرەکیی موسڵمانانە و ئەگەر بۆی بگونجێ ئەوە ئیسلام لەناو دەبات و هەر بۆیە پیویستە بەرلەوەی ئەو دەستبەکار ببێت ئێمە بە ئیزنی خودا لەناوی ببەین.
موجتەبا زولنوور نوێنەری عەڵی خامنەیی لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتوویەتی: “مەرجەعی شیعە گەورەترین و باوەڕپێکراوترین مەرجەعە و دەبێ هەموو شیعەکانی جیهان پەیڕەوی لێ بکەن.
باسنیوز