سه‌رۆكی كوریای باكور وه‌زیری به‌رگریشی گولـله‌باران كرد
ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهابی كۆریای باشور له‌زاری هان كیم بیوم جێگری ئاژانسی هه‌واڵگریی نیشتمانییه‌وه گواستییه‌وه كه سه‌دان به‌رپرسی كۆریای باكور ئاماده‌ی پرۆسه‌ی گولـله‌باران كردنه‌كه بون كه له 30ی نیسان ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یونهاب، هیون كه كه‌متر له‌ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك وه‌زیری به‌رگری دامه‌زرێنراوه، به‌هۆی چه‌ند ههڵسوكهوتێكهوه له‌وانه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كیم جۆن ئون له‌چه‌ندین بۆنه‌دا تۆمه‌تی ناههوداریی بۆ سه‌رۆك و بێڕێزیپێكردنی خراوه‌ته پاڵ.
ئه‌و شێوازه‌ی وه‌زیری به‌رگری پێ گولـلهبارانكردنه، شێوازێكی سیستمی ستالین بووه بۆ سه‌ركرده باڵاكان تا ببنه په‌ند بۆ ئه‌وانی تر.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه كه سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی كۆریای باكور به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی گولـله‌باران بكات. پێشتریش چه‌ندین سه‌ركرده‌ی به‌شێوازی جیای دڕندانه له‌سێداره‌داوه.
خەندان