ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مه‌ریكا داوا ئێران ده‌كات سێ هاووڵاتى زیندانیكراوى ئه‌مه‌ریكى ئازاد بكات

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مه‌ریكا داوا ئێران ده‌كات سێ هاووڵاتى زیندانیكراوى ئه‌مه‌ریكى ئازاد بكات
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا به‌ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یه‌ك داوایان له‌ به‌رپرسانى ئێران كردووه‌ كه‌ سێ هاووڵاتى زیندانى ئه‌و وڵاته‌ ئازاد بكه‌ن و له‌ دۆزینه‌وه‌ى كه‌سى چواره‌میش هاوكارى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.

له‌و پرۆژه‌یه‌دا داوا له‌ ئێران كراوه‌ كه‌ ئه‌میر حیكمه‌تى جه‌یسون ره‌زائییان و سه‌عید عابێدینى ئازاد بكه‌ن و هه‌روه‌ها هاوكارى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى رۆبێرت لوینسون كارمه‌ندى پێشووى ئێف بى ئاى كه‌ له‌ ئێران شوێن بزر بووه‌. به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشه‌یتد پرێس؛ سیناتۆرى كۆمارى خواز جه‌یمیس ریش؛ پێشتر سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێش ئه‌وه‌ى كه‌ گفتوگۆى ئه‌تۆمى ئێران؛ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێبكات؛ ئه‌و كه‌سانه‌ رزگار بكرێن.
Top