پۆتين: روسیا له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكراینا بۆچوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هه‌یه
ناوبراو له درێژه‌ی گوته‌كانیدا رایگه‌یاند كه بۆ هاتنه‌دی ئاشتی له ئۆكراینا پێویسته مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی مینسك جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه رێككه‌وتننامه‌ی مینسك بنه‌مایه‌كه بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی ئۆكراینا و هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ئاگربه‌ستیان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته پێشێل كردووه. مێركڵ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌باره‌ی پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست هه‌موو رۆژێك راپۆرتیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئاسایشی ئه‌ورووپاوه پێ ده‌گات.
مێركڵ گوتیشی: ئه‌سته‌مه بڵێین كه لایه‌نێك مه‌رجه‌كانی سه‌دا سه‌د به‌جێ هێناوه و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش جێبه‌جێی نه‌كردووه، شكاندنی ئاگربه‌ست له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ده‌بینرێت. مێركڵ راشیگه‌یاند كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا دان. زیاتر گوتیشی: ناتوانین بڵێن كه رێككه‌وتننامه‌ی مینسك سه‌ركه‌وتوو بووه به‌ڵام بێجگه له‌مه‌ش هیچ شتێكی دیكه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، بۆیه كاره‌كانمان به‌م ئاراسته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.